لە سالی ٢٠١٢ وە خزمەتگوزاری چارەسەری جەستەیی دابین کراوە بۆ نەخۆشەکان، ئەوەی کە بە لای ئێمەوە گرنگ بێت بریتییە لە چاکبوونەوە. پلان دادەنێین و بەیەکەوە هەوڵی بەدیهێنانی ئامانجەکانمان دەدەین بۆ زوو چاکبوونەوەی تۆی نەخۆش و گەڕانەوە بۆ ژیانێکی ئاسایی.
لە سەنتەرەکەمان دەتوانی ئەم چارەسەریانە وەربگریت :
چارەسەری جەستەیی :بۆ دوبارە چارەسەر کردنی ئەندامەکانی لەش وەکو، راستکردنەوەی شکاوی کە بە یەکێک لە هۆکارەکانی وەرزش و لێخوڕینی ماتۆڕەوە یان هەر رووداوێکی تر تووشی بووبێت، باشترین تەکنیکی چارەسەری بە شێوەیەکی زانستی بەکاردەهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت و ئازاری مل و ملخواری و سەرئێشە و ئازاری ئەژنۆ و جومگەی ڕان و سمتەجۆلە و ئازاری شان و کەمەر. چارەسەری بە کارپێکردن :مەبەستی لێی گەڕانەوەی توانای نەخۆشە بۆ ئەنجامدانی کاری رۆژانەی و ڕاگرتنی باڵانس.
چارەسەری هەناسەدان: ئەم چارەسەریە بۆ ئەوانەیە کە بە قورسی ئەتوانن هەناسە بدەن.
چارەسەری منداڵان: چارەسەری جەستەیی بۆ ئەو منداڵانەی کە ناتوانن بەباشی هەستن و ڕی بکەن وە ئەوانەی کە ناتوانن لەسەر قاچەکانیان بوەستن. هەروەها کێشەکانی شکاوی و دەمار. ئەگەر منداڵەکە پێویستی بەهەر جۆرە یارمەتیەک هەبوو چارەسەری تەواوی پێشکەش دەکات.
چەند جۆرێک لە چارەسەری سروشتی هەیە، هەریەکەیان مەبەست لێی پێدانی باشترین خزمەتگوزارییە بۆ تەندروستیەکی باش. چاکبوونەوە لە نەشتەرگەری شکاوی، نەشتەرگەری دەمارەکان و هەر برینێک کە پەیوەندی بە وەرزشکردن هەبێت یان هەر بابەتێکی تری پزیشکی.