نۆرین CT Scan

زانیاری:

لە نۆرین ئامێری سی تی سکانی Aquilion One 640-Slice CT Scan بەکار دەهێنین کە یەکێکە لە پێشکەوتووترین سکانەرەکانی جیهان. بە پێچەوانەی ئامێرە ئاساییەکانی سی تی (وەک ٦٤ سلایس یان ١٢٨ سلایس) کە چەند چرکەیەک و چەندین خولانەوەی دەوێت بۆ گرتنی وێنە، ئەم سیستەمە دەتوانێت تەواوی ئەندامێک سکان بکات — چونکە ٦٤٠ سلایسە. ئەمەش واتە وێنەی ڕوونتر و کەمتر تیشک و ئەنجام خێراتر و کورتتربوونی کاتی ڕاگرتنی هەناسەدان، کە وا دەکات سەلامەتتر و ئاسوودەتر بێت بۆ نەخۆشەکان. وێنەی زۆر ڕوون دەخاتەوە بە 0.25–0.5 mm سلايس، وردبینییەکی ناوازە دەدات بۆ دەستنیشانکردنی دڵ، مێشک و ئەندامەکانی تر. بۆ وێنەگرتنی دەمارەکانی دڵ (Coronary CT Angiography)، نزیکەی تەنها 50 cc كونتراست بەکاردێت، کە نزیکەی نیوەی پێویستی سی تی سکانی ئاسایە. سکانەرەکە تا 80% تیشکدانەوە کەمتر لە سی تی ئاسایی بەکار دەهێنێت بەبێ ئەوەی کوالێتی وێنەکان کەمبکات، کە ئەمەش بۆ تەندروستی نەخۆشەکان باشترە.

ژمارەی مۆبایل: 7506502928

شوێن:

شەقامی ١٠٠ مەتری – بەرامبەر کۆلێژی دەرمانسازی

نۆرین

شەقامی ١٠٠ مەتری – بەرامبەر کۆلێژی دەرمانسازی

کاتی کار:

شەمە تا پێنج شەمە. کاتژمێر 3 تا 9ی شەو

پشکنینەکان و نرخیان: