fbpx

Pzishk

هۆکارەکانی سڕبوونی دەست

هۆکارەکانی سڕبوونی دەست

ئەگەر هەرگیز تووشی سڕبوونی دەست بوویت، دەزانیت کە چەندە بێزارکەر دەبێت. هەستەکە دەتوانێت لە زەقبوونەوەی سووکەوە دەست پێبکات تا لەدەستدانی هەستکردن بە تەواوی، هەروەها دەتوانێت ئەرکەکانی ڕۆژانە قورس بکات تا مەحاڵ.

هۆکاری ئەگەری سڕبوونی دەستەکان زۆرن، لە زەبر و نەشتەرگەری پێشووەوە تا کەمی خۆراک و حاڵەتە پزیشکییە جدییەکان. بەزۆری بێهێزی دەست پەیوەندی بە هەستکردن بە دەرزی چەقۆ و زەقبوونەوە هەیە. لە خوارەوە باس لە هەندێک لە هۆکارە باوەکانی سڕبوونی دەست دەخەینەڕوو.

هۆکارەکانی:

  • جەڵتەی مێشک: ئەمە دەتوانێت بە دوو شێوە ڕووبدات. سەرەتا کاتێک خوێنبەرێک دەگیرێت، بەزۆری بەهۆی پەپکەی خوێن، ڕۆیشتنی خوێن بۆ هەر بەشێکی مێشک لە دەرەوەی خوێنبەرەکە سنووردار دەبێت و خانەکان دەست دەکەن بە مردن. ئەمەش بە جەڵتەی مێشکی ئیسکیمیک ناسراوە. دووەم: لەوانەیە خوێنبەربوون لەناو مێشکدا هەبێت بەهۆی پچڕانی خوێنبەرێکەوە کە پێی دەوترێت جەڵتەی خوێنبەربوون. هەموو جەڵتەی مێشک حاڵەتێکی فریاگوزاری پزیشکییە و پێویستە بە زووترین کات چارەسەر بکرێت کاتێک ئەم نیشانانە دەستنیشان دەکرێن، کێشە لە قسەکردن یان تێگەیشتن لە قسەکردن، ئیفلیجی دەم و چاو، قۆڵ، یان قاچ لە لایەک، کێشەی بینین، کێشەی ڕۆیشتن لەگەڵ لەدەستدانی هاوسەنگی. لەوانەیە نەخۆشەکان هەست بە بێهێزی بکەن لە قۆڵێکدا پێش ئەوەی جەڵتەی مێشکەکە ڕووبدات.
  • نەخۆشی تونێلی کوبیتال (Cubital tunnel syndrome): نەخۆشی تونێلی کوبیتال حاڵەتێکە کە دەبێتە هۆی ئازار و سڕبوون و چرچبوونی قۆڵ. ئەم حاڵەتە بەهۆی پاڵەپەستۆی دەماری ulnar دروست دەبێت کە لە شانەوە بۆ دەست دەڕوات. دەماری ulnar ماسولکەکانی دەست کۆنتڕۆڵ دەکات و هەست بە پەنجەی بچووک و نیوەی پەنجەی ئەڵقەیی دابین دەکات. ئەم نەخۆشییە دەتوانێت بەهۆی برینداربوونی ڕاستەوخۆی دەمارەکە، جوڵەی دووبارە، یان فشار لەسەر دەمارەکە بێت. ئازاری تەقەکردن و هەستکردن بە زەقبوونەوە بە باشی تێبینی دەکرێت کاتێک ئەژنۆت دەدەیت لەسەر ڕوویەکی ڕەق.
  • کەمی ڤیتامین: کەمی ڤیتامین وەکو B12 دەبێتە هۆی هەموو جۆرە کێشەیەک لەوانە نەخۆشی دەمار. نەخۆشی دەمار حاڵەتێکە کاریگەری لەسەر کۆئەندامی دەمار هەیە و دەبێتە هۆی ئازار و سڕبوون و مێروولەکردن.
  • نەخۆشی شەکرە: نەخۆشی دەمارەکان ئاڵۆزیەکی باوی نەخۆشی شەکرەیە. کاتێک ڕوودەدات کە بەرزبوونەوەی شەکری خوێن زیان بە دەمارەکان دەگەیەنێت. نەخۆشی دەمار دەبێتە هۆی ئازار و بێهێزی و مێروولەکردن. ئەمەش لە پێ و دەستەکاندا هەست پێدەکرێت.
  • کەمی غودەی دەرەقی: ئەمەش بە ڕژێنی غودەی دەرەقی کەم چالاک ناودەبرێت. پێدەچێت هەستی بێهێزی و زەقبوونەوە کە لە نەخۆشانی کەمکاری غودەی دەرەقیدا هەستی پێدەکرێت بەهۆی ڕاگرتنی شلەیە کە دەتوانێت فشار بخاتە سەر دەمارەکان.
  • بەستەڵەک: بەستەڵەک حاڵەتێکی پزیشکی جددییە و کاتێک ڕوودەدات کە پێست و شانەکانی ژێرەوە بەر پلەی گەرمی سارد بکەوێت. زۆرترین جار تووشی دەست و قاچ و گوێ و لووت دەبێت. بەستەڵەک دەتوانێت لە ماوەی کەمتر لە ٣٠ خولەکدا ڕووبدات و مەترسییەکەی زیاد دەکات لەگەڵ بەرکەوتنی درێژخایەن بە سەرما.
  • نەخۆشی دەمارەکانی لاق و پێ: نەخۆشی دەمارەکانی لاق و پێ حاڵەتێکی باو و کاریگەری لەسەر دەمارەکان دەبێت. دەبێتە هۆی ئازار و سڕبوون و لاوازی دەست و قاچ. باوترین هۆکاری نەخۆشی دەمارەکانی لاق و پێ نەخۆشی شەکرەیە. هەروەها دەکرێت بەهۆی حاڵەتەکانی ترەوە بێت، وەک شێرپەنجە، ئایدز، نەخۆشیەکانی بەرگری خۆکار و هەندێک دەرمان.
  • نەخۆشی ڕینۆ: نەخۆشی ڕینۆ حاڵەتێکە کە کاریگەری لەسەر خوێنبەرەکانی پەنجە و پەنجەکانی قاچ دەبێت. خوێنبەرەکان تەسک دەبنەوە و پەنجە و پەنجەکانی قاچ کاڵ یان شین دەبن لەگەڵ نیشانەکانی وەک سڕبوون و مێروولەبوون و ئازار.
  • نەخۆشی دەمارەکانی پرچی قۆڵ: پرچی قۆڵ بریتیە لە کۆمەڵێک دەمار کە لە بڕبڕەی پشتەوە، بە مل و شان و بۆ خوارەوەی قۆڵەوە دەڕوات. ئەم دەمارانە بەرپرسن لە کۆنتڕۆڵکردنی ماسولکەکانی قۆڵ و دەست. کاتێک پەیوەندی دەستەکان تێکدەچێت، دەبێتە هۆی ئیفلیجی یان لەدەستدانی هەستکردن لە قۆڵ و دەستدا. لە هەندێک حاڵەتدا زیانەکان ئەوەندە زۆر بن کە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی بڕینی بەشەکانی جەستە. برینەکانی ئەو دەمارانە زۆربەی کات بەهۆی لێدانی ڕاستەوخۆ لە مل یان شان ڕوودەدات. ئەمەش دەتوانێت لە ڕووداوی ئۆتۆمبێل، کەوتن، یان تەنانەت لە کاتی وەرزشی بەرکەوتن وەک تۆپی پێ ڕووبدات. نیشانەکانی دەتوانن جیاواز بن، بەپێی توندی زیانەکان. لە حاڵەتە سووکەکاندا، نەخۆشەکان تەنها لەوانەیە تووشی سڕبوون یان مێروولەبوون لە قۆڵی تووشبوودا ببن. برینداربوونی توندتر دەبێتە هۆی ئیفلیجی تەواوەتی قۆڵ و دەست.
  • سپۆندیلۆزی ملی بربرە: سپۆندیلۆسی ملی بربرە بەهۆی لەبەرکردن و دڕانی دیسکەکانی ناو ملەوە دروست دەبێت. ئەم دیسکانە وەک کوشنێک لە نێوان بربرەکاندا کاردەکەن. لەگەڵ تەمەنمان دیسکەکان دەست دەکەن بە لاواز بوون و تەنانەت ڕەنگە تێکبچن. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بڕبڕەکانی پشت بە یەکتر بخشێن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئازار و ڕەقبوون. باوترین نیشانەی ئیسپۆندیلۆزی ملی بربرە ئازاری ملییە. لەوانەیە ئازارەکە سووک بێت یان توند. لەوانەیە بێت و بچێت، یان بەردەوام بێت. لەوانەیە ئازارەکە لەگەڵ هەندێک چالاکییدا خراپتر بێت، وەک سوڕاندنی سەرت یان سەیرکردنی سەرەوە. لەوانەیە ئازارەکە بداتەوە سەر قۆڵ و دەست لەگەڵ سڕبوون و مێروولەبوون.
  • کیسی گەنگلۆن: کیسی گەنگلیۆن کیسەیەکی پڕ لە شلەیە و بەدرێژایی ڕیشاڵەکان یان جومگەکانی جەستەت گەشە دەکات. کیسی گەنگلۆن بەزۆری بێ زیانن و ئازار دروست ناکەن. بەڵام ئەگەر کیسەکە فشار بخاتە سەر دەمارێک، ڕەنگە هەندێک کەس تووشی ئازار، سڕبوون، یان لاوازی ببن. زۆربەی کیسی گەنگلیۆنەکان بە خۆیان دەڕۆن. بەڵام ئەگەر کیسەکە گەورە بوو و ئازار یان نیشانەکانی تری لێکەوتەوە، ئەوا پزیشکەکەت پێشنیاری چارەسەری بۆ دەکات.
  • ئازاری ماسولکەریشاڵ: ئەمەش نەخۆشییەکە کە هەست بە ئازار دەکرێت لە هەموو جەستەدا لە سەرانسەری سیستەمی ماسولکەیی و ئێسک. بەزۆری لاوەکییە لە دوای هەوکردن، زەبر، نەشتەرگەری، یان تەنانەت ڕووداوێکی دەروونی سترێس. بەزۆری نەخۆشەکان ئازاریان هەیە لەگەڵ کێشەی باری دەروونی و بیرەوەری و کێشەی خەوتن و ماندوێتی.
  • نەخۆشی ڕەقبوونی فرەیی: ئەمە نەخۆشییەکی بەرگری خۆکارە کە تێیدا خانەکانی بەرگری غەلافی مایلین دەکەنە ئامانج کە ڕووپۆشێکی پارێزەرە بۆ خانە دەمارییەکان. هەروەها ئەمەش خێرایی ئاماژەدانی دەمارەکان تێکدەدات کە خاوتر دەبێتەوە. لە سەرەتادا نەخۆشەکە هەست بە لاوازی و بێهێزی بکات لە قۆڵ یان دەستیدا کە لە کۆتاییدا بە کەمئەندامی کۆتایی دێت.
  • دەرمان: هەندێک دەرمانیش دەبنە هۆی سڕبوونی دەستەکان، وەک چارەسەری کیمیایی. شاراوە نییە کە چارەسەری کیمیایی دەتوانێت چەند کاریگەرییەکی لاوەکی زۆر توندی لەگەڵدا بێت. لە هەڵوەرینی قژەوە تا سکچوون، ئەو نەخۆشانەی چارەسەریان بۆ دەکرێت زۆرجار دەبێت بەرگەی زۆر بگرن. کاتێک دەرمانەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر دەمارەکان دروست دەکەن، ئەوا وەک ئازار و سووتانەوە و تەنانەت بێهێزی لە شوێنە تووشبووەکاندا دەردەکەوێت. دەرمانەکانی تر کە بۆ بەرزی پەستانی خوێن یان چارەسەرکردنی هەوکردن بەکاردەهێنرێن وەکو ئەمیۆدارۆن و میترۆنیدازۆڵ.
  • نەخۆشی گویلان بار: نەخۆشی گویلان بار نەخۆشییەکی دەگمەنە، بەڵام جددی، بەرگری خۆکارە کە تێیدا سیستەمی بەرگری جەستە هێرش دەکاتە سەر دەمارەکان. ئەمەش دەبێتە هۆی ئیفلیجی و بێهێزی و هەستکردن بە زەقبوونەوە و لە حاڵەتە توندەکاندا، دەتوانێت مەترسی لەسەر ژیان دروست بکات. هۆکاری نەخۆشی گویلان بار بە تەواوی تێنەگەیشتوون، بەڵام وا بیردەکرێتەوە کە بەهۆی هەوکردنێکەوە دەستپێبکات، وەک هەوکردنی ڤایرۆسی یان بەکتریا.
  • زیاد لە پێویست خواردنەوەی کحول: سڕبوونی دەستەکان نیشانەی نەخۆشی Alcoholic Neuropathy ە، حاڵەتێکی مەترسیدارە کە بەهۆی زۆر خواردنەوەی کحولەوە دروست دەبێت. ئەمەش لە ئەنجامی تێکچوونی چەندین میتابۆلیزمی ماددە خۆراکیەکانە، لەوانە تیامین.
  • نەخۆشی لایم: نەخۆشی لایم نەخۆشییەکی جددی و ئەگەری کوشندەیە کە بەهۆی بەکتریا بۆریلیا بورگدۆرفێریەوە دروست دەبێت. نەخۆشی لایم لە ڕێگەی پێوەدانی کۆپانێکی تووشبووەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە. نیشانەکانی نەخۆشی لایم دەتوانن بریتی بن لە تا، سەرئێشە، ماندوێتی، ئازاری جومگەکان و پەڵەی پێست.
  • لوپوس: لوپوس نەخۆشییەکی درێژخایەنی بەرگری خۆکارە و دەتوانێت تووشی هەر بەشێکی جەستە ببێتەوە. باوترین شێوە، لوپوسی سووری سیستەمی، دەتوانێت ببێتە هۆی کۆمەڵێک نیشانەی بەرفراوان، لەوانە ماندوێتی، ئازاری جومگەکان و تا. نەخۆشی لوپوس نەخۆشییەکی ئاڵۆز و پێشبینینەکراوە، زۆرجار دەستنیشانکردنی قورسە. کاتێک کاریگەری لەسەر خوێنبەرەکان دەبێت، دەبێتە هۆی ساردبوونەوەی دەستەکان لەگەڵ سڕبوون و چرچبوون کاتێک بەرکەوتەی کەشوهەوای سارد.
  • سفلیس: سفلیس نەخۆشییەکی سێکسییە کە بەهۆی بەکتریای Treponema pallidum دروست دەبێت. نەخۆشییەکی زۆر مەترسیدارە کە ئەگەر چارەسەر نەکرێت، دەبێتە هۆی مردن. سفلیس زۆرترین جار لە ڕێگەی بەرکەوتنی سێکسییەوە بڵاودەبێتەوە، بەڵام دەتوانرێت لە ڕێگەی جۆرەکانی تری بەرکەوتنەوە بڵاوبێتەوە، وەک هاوبەشکردنی دەرزی یان بەرکەوتن لەگەڵ خوێنی کەسێک. نیشانە سەرەتاییەکانی بریتین لە برین یان پەڵە لەسەر ئەندامی زاوزێ، کۆم، یان دەم. زۆرجار پەڵەکە بێ ئازارە و دەتوانرێت بە هەڵە بە حاڵەتێکی پێست وەک ئەکزیما بزانرێت. ئەگەر چارەسەر نەکرێت، مێشک و کۆئەندامی دەماریش بە هەمان شێوە بەشدار دەبن و دەبێتە هۆی ئیفلیجی و بێهێزی و لاوازی.

سەرچاوە:

  1. Chauhan M, Anand P, M Das J. Cubital Tunnel Syndrome. [Updated 2022 Apr 30]. In: StatPearls [Internet]. Treasure Island (FL): StatPearls Publishing; 2022 Jan-. Available from: https://www.ncbi.nlm.nih.gov/books/NBK538259/
  2. Thatte, M. R., Babhulkar, S., & Hiremath, A. (2013). Brachial plexus injury in adults: Diagnosis and surgical treatment strategies. Annals of Indian Academy of Neurology16(1), 26–33. https://doi.org/10.4103/0972-2327.107686
  3. CDC. (2022). STD Facts – Syphilishttps://www.cdc.gov/std/syphilis/stdfact-syphilis.htm
  4. CDC. (2022). Guillain-Barré Syndrome | Campylobacter | CDChttps://www.cdc.gov/campylobacter/guillain-barre.html
  5. Park, D., & Throckmorton, T. (2021). Cervical Spondylosis (Arthritis of the Neck) – OrthoInfo – AAOShttps://orthoinfo.aaos.org/en/diseases–conditions/cervical-spondylosis-arthritis-of-the-neck
  6. Fava, A., & Petri, M. (2019). Systemic lupus erythematosus: Diagnosis and clinical management. Journal of autoimmunity96, 1–13. https://doi.org/10.1016/j.jaut.2018.11.001
  7. Chopra, K., & Tiwari, V. (2012). Alcoholic neuropathy: possible mechanisms and future treatment possibilities. British journal of clinical pharmacology73(3), 348–362. https://doi.org/10.1111/j.1365-2125.2011.04111.x
  8. Staff, N. P., & Windebank, A. J. (2014). Peripheral neuropathy due to vitamin deficiency, toxins, and medications. Continuum (Minneapolis, Minn.)20(5 Peripheral Nervous System Disorders), 1293–1306. https://doi.org/10.1212/01.CON.0000455880.06675.5a
  9. Doshi, A., & Chataway, J. (2016). Multiple sclerosis, a treatable disease. Clinical medicine (London, England)16(Suppl 6), s53–s59. https://doi.org/10.7861/clinmedicine.16-6-s53
  10. Bhargava J, Hurley JA. Fibromyalgia. [Updated 2022 May 1]. In: StatPearls [Internet]. Treasure Island (FL): StatPearls Publishing; 2022 Jan-. Available from: https://www.ncbi.nlm.nih.gov/books/NBK540974/
  11. Pidgeon, T., & Jennings, C. (2022). Ganglion Cyst of the Wrist and Hand – OrthoInfo – AAOShttps://orthoinfo.aaos.org/en/diseases–conditions/ganglion-cyst-of-the-wrist-and-hand/
  12. CDC. (2022). Lyme Disease | Lyme Disease | CDC. https://www.cdc.gov/lyme/index.html
  13. Temprano K. K. (2016). A Review of Raynaud’s Disease. Missouri medicine113(2), 123–126.
  14. Weatherford, B. (2021). Frostbite – OrthoInfo – AAOS. https://orthoinfo.aaos.org/en/diseases–conditions/frostbite/
  15. Patil N, Rehman A, Jialal I. Hypothyroidism. [Updated 2022 Jun 19]. In: StatPearls [Internet]. Treasure Island (FL): StatPearls Publishing; 2022 Jan-. Available from: https://www.ncbi.nlm.nih.gov/books/NBK519536/
  16. Bodman MA, Varacallo M. Peripheral Diabetic Neuropathy. [Updated 2022 May 1]. In: StatPearls [Internet]. Treasure Island (FL): StatPearls Publishing; 2022 Jan-. Available from: https://www.ncbi.nlm.nih.gov/books/NBK442009/
  17. Khaku AS, Tadi P. Cerebrovascular Disease. [Updated 2021 Sep 29]. In: StatPearls [Internet]. Treasure Island (FL): StatPearls Publishing; 2022 Jan-. Available from: https://www.ncbi.nlm.nih.gov/books/NBK430927/

Related

ئەم بابەتە بڵاوبکەرەوە