kindey pain

هۆکارەکانی ئازاری گورچیلە

لەوانەیە هەست بە ئازاری گورچیلە بکەی لە بەشی سەرەوەی سك یان لە تەنیشت و پشتت. بەڵام زۆرجار ئازاری ئەم شوێنانە پەیوەندی بە گورچیلە نییە. هۆکاری زۆر هەیە بۆ ئازاری گورچیلە. هەندێک هۆکار لە هەندێکی تر جددیترن.

  • بەردی گورچیلە: بەردی گورچیلە یەکێکە لە هۆکارە باوەکانی ئازاری گورچیلە. بەرد کاتێك دروست دەبێت کە کانزا و ماددەکانی تر لەناو میزدا ڕەق دەبن و کریستاڵ دروست دەکەن. زۆرجار بەردی گورچیلە دەبێتە هۆی ئازارێکی زۆر، تەنانەت دەتوانێت ڕێگری لە ڕۆیشتنی میز بکات. ئەگەر بەردەکە زۆر گەورە بێت و لەگەڵ میز نێتە دەرەوە، ئەوا پێویستی بە چارەسەری وەك نەشتەرگەری یان ڕێگای تر هەیە.
  • هەوکردنی گورچیلە: هەوکردنی گورچیلە مەترسیدارە. زۆرجار بەهۆی بەکتریاکانی ناو بۆڕی میز دروست دەبێت کاتێك دەگەنە ناو گورچیلە. نیشانەکانی بریتین لە تا، لەرز، سکچوون، ڕشانەوە، ئازار لە تەنیشت یان پشت و لێڵ بوونی ڕەنگی میز، یاخود بوونی خوێن لەناو میز. ئەم هەوکردنە حالەتێکی فریاگوزارییە و پێویستی بە چارەسەری دژە زیندەیی هەیە.
  • شێرپەنجەی گورچیلە: ئەمەش زۆر باو نییە. یەکێك لە نیشانە سەرەکییەکان بریتییە لە بوونی خوێن لەناو میز سەڕەرای ئازاری گورچیلە و دابەزینی کێش و ماندوێتی. چارەسەرەکەی بەزۆری بە نەشتەرگەری، چارەسەری تیشکی، یان چارەسەری کیمیایی دەبێت.
  • نەخۆشی فرەکیسەی گورچیلە: نەخۆشییەکی بۆماوەییە کە دەبێتە هۆی دروستبوونی کیسە لەسەر گورچیلە و چوارەم هۆکاری سەرەکی لەکارکەوتنی گورچیلەیە. نیشانەکانی بریتین لە ئازاری گورچیلە، زەخت، بوونی خوێن لەناو میز و بەردی گورچیلە.
  • گیرانی خوێنهێنەری گورچیلە: کاتێك خوێن مەیین لە خوێنهێنەری گورچیلە ڕوودەدات دەبێتە هۆی گیرانی، کە حالەتێکی مەترسیدارە و دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی گورچیلە. جگە لە ئازاری گورچیلە، نەخۆشەکە خوێن لەناو میزی دەبێت و قاچەکانی دەئاوسێن.
  • کیسی گورچیلە: ئەمەش کیسەیەکی پڕ لە شلەیە کە لەسەر گورچیلە دروست دەبێت. ئەم حالەتە تا ڕادەیەك باو و ئاساییە، زۆربەی خەڵک تا دەگەنە تەمەنی ٥٠ ساڵی لانیکەم کیسی گورچیلەیان هەیە. زۆربەی ئەم کیسانە نابنە هۆی شێرپەنجە و بێ نیشانەن، بەڵام هەندێك جار زۆر گەورە دەبن و ناڕەحەتی زۆر بۆ نەخۆش دروست دەکەن. لەم کاتە پێویستە لاببرێت بە نەشتەرگەری یان ڕێکارەکانی تر.
  1. Kidney pain Causes. (n.d.). Mayo Clinic. https://www.mayoclinic.org/symptoms/kidney-pain/basics/causes/sym-20050902
  2. Professional, C. C. M. (2024, December 19). Kidney pain. Cleveland Clinic. https://my.clevelandclinic.org/health/symptoms/17688-kidney-pain
  3. Sifris, J. M. &. D., MD. (2024, September 23). Causes of kidney pain. Verywell Health. https://www.verywellhealth.com/kidney-pain-causes-4174009