١٠ ڕێگای کاریگەر بۆ دابەزاندنی بەرزی پەستانی خوێن و پاراستنی دڵت

بەرزی پەستانی خوێن، یان بەرزی فشاری خوێن، کاتێک ڕوودەدات کە هێزی پاڵنانی خوێن بە دیوارەکانی خوێنبەرەکانتدا زۆر بەهێز بێت. بە تێپەڕبوونی کات ئەم جۆرە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە خوێنبەرەکانت و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات. مژدە خۆشەکە؟ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانی تەندروستدا دەتوانێت یارمەتیت بدات لە دابەزینی پەستانی خوێن و دڵت بە تەندروستی بهێڵێتەوە.

لێرەدا ١٠ ستراتیژی سەلمێنراو دەخەینەڕوو:

1. پاراستنی کێشێکی تەندروست

هەڵگرتنی کێشی زیادە فشارێکی زیاتر دەخاتە سەر دڵت، ئەمەش وا دەکات کە زیاتر کار بکات بۆ پەمپکردنی خوێن. توێژینەوەکان دەریدەخەن قەڵەوی پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە هەیە. تەنانەت دابەزاندنی کێشی کەم دەتوانێت جیاوازییەکی بەرچاو دروست بکات.

تەرکیز لەسەر ئەمانە بکە:

خواردنی ژەمە هاوسەنگەکان لەگەڵ میوە و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو و پرۆتینی بێ چەوری

چالاک مانەوە لەگەڵ چالاکیی جەستەیی بەردەوام

ئەنجامدانی گۆڕانکاری وردە وردە و بەردەوام نەک چارەسەری خێرا

2. هەموو ڕۆژێک چالاکی بکە

جوڵەی بەردەوام یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات و دڵت بەهێز دەکات. مەرج نییە بە مانای چەند کاتژمێرێک لە هۆڵی وەرزشدا بێت — تەنانەت گۆڕانکاری بچووک، وەک رۆیشتن، دەتوانن یارمەتیدەر بن.

پێش دەستپێکردنی پلانێکی نوێی وەرزشکردن، لە پزیشکت بپرسە دەربارەی ئەوەی کە چی بۆ تۆ گونجاوە.

3. کەمکردنەوەی قاوە

کافاین دەتوانێت بۆ ماوەیەکی کاتی پەستانی خوێن بەرز بکاتەوە، بە تایبەت ئەگەر پێشتر بەرزی فشاری خوێنت هەبوو. هەروەها لەوانەیە مەترسی مردنی پەیوەست بە نەخۆشییەکانی دڵ لە هەندێک کەسدا زیاد بکات.

ئەگەر تۆ عاشقی قاوەیت، هەوڵبدە:

کەمکردنەوەی ژمارەی کوپەکان کە دەیخۆیتەوە

گۆڕینی یەک کوپ لە ڕۆژێکدا بۆ چا، کە پەیوەندی بە هەمان مەترسیەکانەوە نییە

4. کەمکردنەوەی وەرگرتنی سۆدیۆم (خوێ)

زۆری سۆدیۆم دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە دەستی بە شلەی زیادە بگرێت و پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە. بۆ کەمکردنەوە:

پشکنینی لیبێڵەکانی خۆراک و بژاردەی کەم سۆدیۆم هەڵبژێرە

لەبری خوێ بە گیا و بەهارات خواردنت حازر بکە

زیاتر نانی ماڵەوە بخۆ بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاستی سۆدیۆمی خۆراکت

بۆ زۆر کەس، ئامانجگرتن لەوەی لە ڕۆژێکدا لە 1000 میلیگرام سۆدیۆم زیاتر نەبێت، شتێکی باشە — بەڵام هەمیشە ئامۆژگارییەکانی پزیشکەکەت جێبەجێ بکە.

5. وازهێنان لە جگەرەکێشان

جگەرەکێشان زیان بە خوێنبەرەکان دەگەیەنێت و پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە و ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات. هەروەها:

بەشدارە لە کۆبوونەوەی پلاکی لە خوێنبەرەکاندا

کۆلیسترۆڵی HDL “باش” دادەبەزێنێت

کۆلیسترۆڵی LDL “خراپ” بەرز دەکاتەوە

ترایگلیسیرید (چەوری خوێن) زیاد دەکات

وازهێنان لە جگەرەکێشان یەکسەر سوودی بۆ دڵت دەبێت.

6.نەخواردنەوەی کحول

لێکۆڵینەوەکان لەسەر نزیکەی 20 هەزار کەس دەرکەوتووە تەنانەت بڕێکی کەم خواردنەوەی کحول دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن لە هەردوو پیاو و ئافرەتدا.

7. خەوی پێویست بکە

خەوی خراپ پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵەوە هەیە. ئامانجت ئەوەیە هەموو شەوێک ٧-٨ کاتژمێر بخەویت.

ئامۆژگاری باشتر بۆ خەوتن:

خشتەی خەوتنی بەردەوام بهێڵەرەوە

پێش خەوتن دوور بکەوەرەوە لە شاشە و کافاین و ژەمە قورسەکان

ژووری نووستنەکەت فێنک و تاریک و بێدەنگ بکە

کۆنترۆڵکردنی فشار و وەرزشکردن بە بەردەوامی

8. کۆنترۆڵکردنی فشار

فشار دەتوانێت خووی ناتەندروست وەک زیادەڕۆیی لە خواردن، جگەرەکێشان، یان وازهێنان لە وەرزشکردن دروست بکات. هەروەها دەبێتە هۆی دەردانی ئەدرنالین لە جەستەدا کە بۆ ماوەیەکی کاتی پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە.

فشاری درێژخایەن فشاری خوێن بە تێپەڕبوونی کات بەرز دەکاتەوە، بۆیە هەوڵبدە:

وەرزشکردن بە بەردەوامی بکە

تەکنیکەکانی ئیسراحەت بدۆزەوە کە بۆ تۆ گونجاوە

مانەوە لە پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێ و خۆشەویستان

تەرخانکردنی کات تایبەت بۆخۆت بۆ ئیسراحەت کردن.

9. خواردنی دەرمانەکان بەو شێوەیەی کە بۆت نوسراوە

ئەگەر پزیشکەکەت دەرمانی بۆ نووسی، زۆر گرنگە بە بەردەوامی بیخۆیت. وازهێنان لە ژەمە دەرمانەکان یان وەستانی لەناکاو دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

لە پزیشکی خۆت بپرسە دەربارەی:

ئەگەری کاریگەری لاوەکی

ئەو خواردن، خواردنەوە، یان تەواوکەرە خۆراکیانەی کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر دەرمانەکانت هەبێت

ستراتیژییەکانی لەبیرنەکردنی ژەمە دەرمانەکان ئەگەر مەیلی لەبیرکردنت هەبێت

10. بە هاوبەشی لەگەڵ پزیشکەکەت کار بکە

بەڕێوەبردنی پەستانی خوێن باشترین کاریگەری دەبێت کاتێک لەگەڵ پزیشکەکەت یەکدەگریت. پێکەوە دەتوانن:

پلانێکی تەندروستی کەسی دروست بکە

لە ماڵەوە بەدواداچوون بۆ پەستانی خوێن بکە

بەپێی پێویست دەرمانەکان ڕێکبخە

زاڵبوون بەسەر تەحەددیاتی وەک تێچوون یان کاریگەرییە لاوەکییەکان

کۆتای:

بەرزی پەستانی خوێن حاڵەتێکی جددییە بەڵام دەتوانرێت بەڕێوەبچێت. بە ئەنجامدانی گۆڕانکاری بچووک و بەردەوام و کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ پزیشکەکەت، دەتوانیت مەترسی تووشبوونت بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم بکەیتەوە و تەمەنێکی تەندروستتر و درێژتر بەسەر بەریت.

 
  1. American Heart Association. What is high blood pressure?.
  2. Powell-Wiley TM, Poirier P, Burke LE, et al. Obesity and cardiovascular disease: A scientific statement from the American Heart AssociationCirculation. 2021;143(21):e984-1010. doi: 10.1161/CIR.0000000000000973
  3. Centers for Disease Control and Prevention. Managing high blood pressure.
  4. Hall ME, Cohen JB, Ard JD, et al. Weight-loss strategies for prevention and treatment of hypertension: a scientific statement from the American Heart AssociationHypertension. 2021;78(5):e38-50. doi:10.1161/HYP.0000000000000202
  5. Teramoto M, Yamagishi K, Muraki I, Tamakoshi A, Iso H. Coffee and green tea consumption and cardiovascular disease mortality among people with and without hypertensionJAHA. 2023;12(2):e026477. doi:10.1161/JAHA.122.026477.
  6. American Heart Association. Shaking the salt habit to lower high blood pressure.
  7. National Heart, Lung, and Blood Institute. Smoking risks.
  8. Centers for Disease Control and Prevention. Tips from former smokers – tips for quitting.
  9. Di Federico S, Filippini T, Whelton PK, et al. Alcohol intake and blood pressure levels: A dose-response meta-analysis of nonexperimental cohort studiesHypertension. 2023;80(10):1961-9. doi:10.1161/HYPERTENSIONAHA.123.21224
  10. National Heart, Lung, and Blood Institute. How sleep affects your health.
  11. American Heart Association. Stress and heart health.
  12. MedlinePlus. High blood pressure medications.
  13. Centers for Disease Control and Prevention. Team-based care to improve blood pressure control.
  14.  

پزیشکی پسپۆر لەم بابەتە بدۆزەوە:

Internal Medicine Icon

دڵ و هەناو