٩ خۆراك کە پێویستە لێی دووربکەویەوە ئەگەر نەخۆشی غودەت هەیە

  • ئەو خواردنانەی کە سۆیایان تێدایە: هەندێك لێکۆڵینەوە پێشنیاری ئەوە دەکەن کە خواردنی سۆیا ڕەنگە کاریگەری لەسەر توانای هەڵمژینی دەرمانەکانی غودە دەبێت. هەر لەبەرئەوە دەبێت ٤ کاژێر چاوەڕێ بکەی پێش ئەوەی دەرمانەکانت بخۆی.
  • برۆکلی و کەلەرم: ئەمانەش پڕن لە ڕیشاڵ و ماددەی خۆراکی تر، کە لەوانەیە کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی غودە هەبێت ئەگەر کێشەی کەمی یۆدت هەیە.
  • ئەو خواردنانەی گلوتینیان تێدایە: توێژینەوەك دەریخستووە کە ئەو کەسانەی نەخۆشی غودەیان هەیە بە ئەگەری زۆرەوە دەکرێت نەخۆشی گەنمیشیان هەبێت. کەواتە گلوتین وا لە ڕیخۆڵە دەکات کە دەرمانەکان و ماددەی خۆراکی تر هەڵنەمژن.
  • خواردنە چەورەکان وەکو کەرە و گۆشت و خواردنە سورکراوەکان: خواردنە چەورەکان توانای لەش تێکدەدەن بۆ هەڵمژینی هۆرمۆنەکانی غودە.
  • خواردنە شەکردارەکان: بەتایبەتی ئەگەر غودەی تەمبەڵت هەبێت، ئەوا زۆر بەئاسانی کێشت زیاد دەکات بە خواردنە شەکردارەکان چونکە کالۆری زۆریان تێدایە.
  • خواردنی قوتوو و دەستکاریکراو: ئەم خواردنانە ڕێژەی سۆدیۆمیان بەرزە و دەکرێت تووشی زەختت بکەن بەتایبەتی ئەگەر غودەی تەمبەڵت هەیە.
  • ئەو خواردنانەی ڕیشاڵیان زۆرە: وەك فاسۆڵیا و پاقلەمەنی و هەندێك جۆری سەوزە. وا دانراوە کە ئەو کەسانەی تەمەنیان لەژێر ٥٠ ساڵدایە رۆژانە ٢٥ بۆ ٣٨ گرام ڕیشاڵ بخۆن. ئەگەر لەمە بەرزتر بخۆی ئەوا کاریگەری لەسەر هەڵمژینی دەرمانەکانی غودە دەبێت.
  • قاوە: ئەمەش کاریگەری لەسەر هەڵمژینی دەرمانەکان دەبێت. وا باشترە دەرمانەکانت بخۆی لەگەڵ ئاو، دوای ٣٠ خولەك یان زیاتر ئەوکات قاوەکەت بخۆیەوە.
  • کحول: کحول نەك تەنها کاریگەری لەسەر هۆرمۆنەکان دەبێت بەڵکو زیانیش بە غودە دەگەینێت و وا لە لەش دەکات هۆرمۆنەکانی غودە بەباشی بەکارنەهێنرێت. بۆیە وا باشترە بە تەواوی واز لە خواردنەوە بێنی.

 

 

پزیشکی پسپۆر لەم بابەتە بدۆزەوە:

Endocrinologist Icon

شەکرە و هۆرمۆنەکان

خۆراک