ڕێنمایی تەندروستی دوای دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری مایەسیری

  • خواردنی شلەمەنەی و سەوزە و میوە بە ڕێژەیەکی باش، لە یەکەم دوو هەفتەی دوای نەشتەرگەری.
  • چارەسەری قەبزی ئەگەر توشی بووی بە بەکارهێنانی حەبی ئیسهالی بۆ دوو هەفتە، تاکو توشی نەزیف نەبی.
  • دوورکەوتنەوە کە زۆر دانیشتن لەکاتی چونە ئاو دەست.
  • لەکاتی چونە ئاودەست، ئاسایی بە و دوور بکەوە لە زۆر زەخت و گوشار لەخۆکردن.
  • پێویست بە تەداوی و تیمار کردن ناکات دوای هاتنە دەرەوە لە ئاودەست بەڵکو تەنهاو ئاو و سابوون بەکاربێنە، یان شامپۆی منداڵان.
  • بەکارهێنانی دەرمانی ئازار و هەوکردن (ئیلتیهاب) لە یەکەم دوو هەفتە.
  • بەکارهێنانی مەرهەمی سڕکردن پێش چونە ئاودەست بۆ ئەوەی شوێنی نەشتەرگەرییەکە ئازاری پێ نەگات و دووچاری خوێن بەربوون نەبێت و برینەکە ئەزیەت نەخوات.
  • لە یەکەم رۆژ بەئاسایی دەتوانی خۆت بشۆی.
  • دووربکەوە لە خواردنی چەور لە یەکەم و دووەم هەفتە.
  • دوای دوو هەفتە پێویست بە چارەسەر ناکات و خواردنیش دەتوانی ئاسایی بخۆی، بۆ ئەوەی توشی تەسک بوونی کۆم نەبی.