شەقیقە چیە؟
شەقیقە زیاترە لە تەنها سەرئێشەیەک. شەقیە توند، زۆرجار ئازارەکە بەزۆری لە لایەکەوە، و لەوانەیە لەگەڵ:
- سکچوون یان ڕشانەوە
- هەستیاری بە ڕووناکی و دەنگ
- تێکچوونی بینین
دەتوانن لە ٤ کاتژمێر تا ٣ ڕۆژ بمێننەوە و لەوانەیە کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانە هەبێت.
ئامۆژگاری خۆپاراستن
بە خووی تەندروستەوە خۆت لە شەقیقە بپارێزە:
- پەرتوکێکی شەقیقە دروست بکە تاکو چاودێری حاڵەتەکە بکەی.
- ڕۆژانە ٧-٨ کاتژمێر بخەوە.
- خوارندی ژەمی رێک و پێک و هاوسەنگ.
- ئاوی پێویست بخۆەرەوە.
- کەمکردنەوەی فشاری دەروونی.
- کاتی شاشە سنووردار بکە وەکو مۆبایل و لاپتۆپ و تەلەفیزیەۆن.
چارەسەری ماڵەوە
کاتێک سەرئێشەکە دەستپێ دەکات، دەتانی ئەمانە بکەی:
- لە ژوورێکی ئارام و تاریکدا پشوو بدە
- شتێکی سارد لەسەر پێشەوەی سەرت یان ملت دابنێ
- ئاو بخۆرەوە و هەناسەیەکی هێواش و قووڵ هەڵمژە
- کافاین (بڕێکی کەم) لەوانەیە لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا یارمەتیدەر بێت
- دەرمانی ئازار بە برێی پێویست و سەلامەت
- مەساجێکی نەرمی مل یان سەر