یەک لەو پسیارەی پزیشك لێت دەکات دەربارەی ئازاری سك، شوێنی ئازارەکەیە، بۆ ئەوەی بزانێت هۆکارەکەی چییە، بەم شێوەیە:
لای ڕاست و سەرەوەی سك
- بەردی زراو: زۆربەی کات دوای خواردنی چەور دەست پێدەکات و دەداتە شانی ڕاست و پشت.
- هەوکردنی تووندی زراو: لەگەڵ بوونی ئازار، کەسەکە تایەکی بەرزی دەبێت و بەدەست لێدان لە بەشی سەرەوە و ڕاستی سکی، ئازاری دەبێت.
- هەوکردنی جگەر: زۆربەی کات بەهۆی ڤایرۆسی جگەرەوەیە، یان خواردنەوە کحولییەکان، وە ئازارەکەی کەمترە لەچاو هەوکردنی تووندی زراو. هەروەها دەکرێ کەسەکە زەردویی بگرێت و ڕەنگی میزی تۆخ بێت وەک چای.
- برینی ریخۆڵە: ئازارەکەی دوای نانخواردن کەم دەبێتەوە و بە برسێتی زیاد دەکات
- هەوکردنی پەنکریاس: ئازاری بەردەوام کە دەداتە پشتت، ژانەکە زیاتر دەبێت بە پاڵکەوتن، وە باشتر دەبێت بە چەمانەوە بۆ پێشەوە
- هەوکردنی سیی لای ڕاست
لای چەپ و سەرەوەی سك
- هەوکردنی گەدە / برینی گەدە: سووتانەوە و ئازار کە بە نانخواردن خراپتر دەبێت.
- هەوکردنی پەنکریاس
- گیرانی خوێنبەری سپڵ: ئازاری تووند و لەناکاو لە بەشی سەرەوە و چەپی سك، دەکرێت تای لەگەڵ بێت
- دومەڵی سپڵ: ئازاری بەردەوام لەگەڵ تا. زۆربەی کات لەو کەسانەی کۆئەندامی بەرگرییان لاوازە
- هەوکردنی سی لای چەپ
- جەڵتەی دڵ / هەوکردنی پەردەی دڵ
- بەردی گورچیلە
لای ڕاست و خوارەوەی سك
- ڕیخۆڵە کوێرە: زۆربەی کات ئازارەکەی لە ناوەڕاستی سك و ناوک دەست پێ دەکات، وردە وردە دێتە لای ڕاست و خوارەوەی سك، کەسەکە ئارەزووی خواردنی کەم دەبێت و بەدەست لێدان ئازاری دەبێت
- هەوکردنی قۆلۆن: جگە لە ئازار، دەکرێت کەسەکە سکچوونی هەبێت و کێشی دابەزێت
- بەردی میزەرۆ، لای ڕاست: ئازارەکە دەکرێت تا ناوچەی حەوز بێت و کەسەکە خوێن ببینی لەکاتی میزکردن
- تەقینی کیسەی هێلکەدان لە ئافرەتاندا / سووڕانی هێلکەدان
- فتق
- دووگیانی دەرەوەی رەحم لە ئافرەتان
لای چەپ و خوارەوەی سك
- هەوکردنی قۆلۆن: دەکرێ سکچوون و خوێن لەگەڵ پیسایی هەبێت
- قەبزی و گیرانی قۆلۆن بە پیسایی
- نەخۆشی قۆلۆن: کەسەکە دەکرێ سکچوون، قەبزی، یەکێکییان یان هەردووکیانی هەبێت.
پزیشکێکی پسپۆر لەم بابەتە بدۆزەوە:

گەدە و ڕیخۆڵە
