سەرسوڕان

پێویستە سەردانی پزیشكی قوڕگ و لووت و گوێ بکەی ئەگەر:
سەرسوڕانەکەت لەگەڵ جوڵاندنی سەر دەست پێ دەکات و بۆ چەند چرکەیەک بەردەوام دەبێت
لەگەڵ سەرسووڕان هەستی بیستنت کەم بووە، زرینگانەوەی گوێت هەیە، هەست بکەی گوێت پڕە
لەم لینکە پزیشکی گوێ و لووت و قوڕگ بدۆزەوە

Otorhinolaryngology/ENT

گوێ و لووت و قوڕگ

سەردانی بەشی فریاگوزاری بکە ئەگەر:
شتەکان بە دوو ببینی
ناتوانی بە باشی قسە بکەی
سڕ بوون یان لاوازی دەم و چاو و لاق و دەست
ڕێکردنی نائاسایی
سەرئێشە یان ژانی مل، کە نوێ بێت و تووند بێت

دواتر دەتوانی سەردانی پزیشكی مێشك و دەمار بکەی بەتایبەتی ئەگەر:
سەرگێژخواردنەکە لە نێوان ٥ خولەك بۆ ٧٢ کاتژمێرە.
ئەگەر نیشانەی شەقیقەت هەیە (سەرئێشە بە دەنگ و ڕووناکی، یان پێشتر پزیشك بە شەقیقە دەست نیشانی کردبی)
لەم لینکەی خوارە پزیشکی مێشك و دەمار بدۆزەوە.

Neurologist

مێشک و دەمار

ئەگەر نەتزانی ئەو نیشانەی هەتە سەرگێژخواردنە یان بەهۆی دابەزینی زەخت و کێشەی ترە، ئەوا باشترە سەردانی پزیشكی خێزانی یان بنکەی تەندروستی بکەی.