fbpx

Pzishk

٩ هۆکار بۆ سەرمابوونی دەستەکان

٩ هۆکار بۆ سەرمابوونی دەستەکان

زۆر شت هەیە کە دەبێتە هۆی سەرمابوونی دەست. خراپی سوڕی خوێن و بەرکەوتن بە کەشوهەوای سارد و هەندێک حاڵەتی پزیشکی هەموویان دەبنە هۆی ساردبوونی دەستەکان. زۆربەی کات ئەمە توانای سروشتی جەستەیە بۆ پاراستنی پلەی گەرمی ناوەوەی جەستە بە تەرخانکردنی خوێنی زیاتر بۆ ئەندامە گرنگەکان لە خوێنی دەست و پێتەوە. گرنگە بزانین ساردی دەست بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ نیشانە پەیوەندیدارەکانی وەک گۆڕانی ڕەنگی پێست، سڕبوون، یان برین پێویستە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت چونکە هەندێک لە هۆکارەکان دەبنە هۆی مردن و بڕینی بەشەکانی جەستە.

هۆکارەکانی سەرمابوونی دەست: 

  • نەخۆشی ڕاینۆید( Raynaud’s disease): نەخۆشی ڕاینۆید حاڵەتێکە کە کاریگەری لەسەر خوێنبەرەکانی پەنجە و پەنجەکانی قاچ دەبێت. خوێنبەرەکان تەسک دەبنەوە و پەنجە و پەنجەکانی قاچ کاڵ یان شین دەبن لەگەڵ نیشانەکانی وەک سڕبوون و زەقبوونەوە و ئازار.
  • کەمخوێنی: کەمخوێنی حاڵەتێکە کە دەتوانێت بەهۆی کۆمەڵێک شتی جیاوازەوە بێت. دەکرێت لە ئەنجامی کەمی ئاسن بێت، یان دەکرێت هۆکاری تر بێت، وەک لەدەستدانی خوێن، هەندێک حاڵەتی پزیشکی، یان کاریگەری لاوەکی دەرمانەکان. نەخۆشەکان تووشی ماندوێتی و کاڵبوونەوەی پێست و هەناسە تەنگی دەبن.
  • بەستەڵەک: بەستەڵەک حاڵەتێکی پزیشکی جددییە و کاتێک ڕوودەدات کە پێست و شانەکانی ژێرەوە بەر پلەی گەرمی سارد بکەوێت. زۆرترین جار تووشی دەست و قاچ و گوێ و لووت دەبێت. بەستەڵەک دەتوانێت لە ماوەی کەمتر لە ٣٠ خولەکدا ڕووبدات و مەترسییەکەی زیاد دەکات لەگەڵ بەرکەوتنی درێژخایەن بە سەرما.
  • هەوکردنی بۆرییەکانی خوێن: دەکرێت بەهۆی کۆمەڵێک شتەوە بێت، لەوانە نەخۆشیەکانی بەرگری خۆکار، هەوکردن و هەندێک دەرمان. نیشانەکانی دەتوانن جیاواز بن بەپێی توندی حاڵەتەکە بەڵام دەتوانن بریتی بن لە تا، ئازاری جومگەکان، پەڵەی پێست و ماندوێتی. هەروەها سنوورداربوونی ڕۆیشتنی خوێن کە بەهۆی هەوکردنەوە دروست دەبێت، دەتوانێت ببێتە هۆی ساردبوونی دەست و مردنی خانەکان دواتر.
  • نەخۆشی بوێرگەر (Buerger’s disease): نەخۆشی بوێرگەر حاڵەتێکە کە دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکانی دەست و لاق. ئەم تەسکبوونەوەیە بەهۆی کۆبوونەوەی پەپکەی خوێن لە دیوارەکانی بۆرییەکاندا دروست دەبێت. نەخۆشی بوێرگەر زۆرترین جار تووشی بۆرییەکانی قاچ و پێی دەبێت، بەڵام دەتوانێت کاریگەری لەسەر خوێنبەرەکانی قۆڵ و دەستیش هەبێت. هۆکاری وردی نەخۆشی بوێرگەر نادیارە، بەڵام وا بیردەکرێتەوە کە پەیوەندی بە جگەرەکێشانی زۆرەوە هەبێت بەمجۆرە جگەرەکێشان دەتوانێت هۆکارێکی تری مەترسی بێت کە دەبێتە هۆی ساردبوونی دەست.
  • نەخۆشی شەکرە (Diabetic neuropathy): نەخۆشی دەمار ئاڵۆزیەکی باوی نەخۆشی شەکرەیە. کاتێک ڕوودەدات کە بەرزبوونەوەی شەکری خوێن زیان بە دەمارەکان دەگەیەنێت. نەخۆشی دەمار دەبێتە هۆی ئازار و سڕبوون و زەقبوونەوە و ساردی دەست.
  • لوپوس: لوپوس نەخۆشییەکی درێژخایەنی بەرگری خۆکارە و دەتوانێت تووشی هەر بەشێکی جەستە ببێتەوە. باوترین شێوە، لوپوسی سووری سیستەمی، دەتوانێت ببێتە هۆی کۆمەڵێک نیشانەی بەرفراوان، لەوانە ماندوێتی، ئازاری جومگەکان و تا. نەخۆشی لوپوس نەخۆشییەکی ئاڵۆز و پێشبینینەکراوە، زۆرجار دەستنیشانکردنی قورسە. کاتێک کاریگەری لەسەر خوێنبەرەکان دەبێت، دەبێتە هۆی ساردبوونەوەی دەستەکان کاتێک بەرکەوتەی کەشوهەوای سارد.
  • سکلێرۆدێرما: سکلێرۆدێرما نەخۆشییەکی درێژخایەنی شانە بەستەرەکانە. تایبەتمەندە بە ڕەقبوون و ئەستووربوونی پێست. هەروەها سکلێرۆدەرما دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئەندامەکانی ناوەوە هەبێت و کێشە لە سووڕی خوێن دروست بکات هەروەها دەبێتە هۆی دیاردەی ڕاینۆد.
  • کەمبوونەوەی غودەی دەرەقی: ئەمەش بە ڕژێنی غودەی دەرەقی کەم چالاک ناودەبرێت. پێدەچێت هەستی بێهێزی و زەقبوونەوە کە لە نەخۆشانی کەمکاری غودەی دەرەقیدا هەستی پێدەکرێت بەهۆی ڕاگرتنی شلەیە کە دەتوانێت فشار بخاتە سەر دەمارەکان. جگە لەوەش هۆرمۆنەکانی تایرۆید ئەندامەکان هەستیار دەکەن بە کاتێکۆلامین کە گرنگە بۆ بەرگەنەگرتنی سەرما، و ئەم توانایە لە نەخۆشانی کەمکاری غودەی دەرەقیدا لەدەست دەچێت. کەمبوونەوەی غودەی دەرەقی دەتوانێت میتابۆلیزم خاو بکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی پلەی گەرمی ناوەکی جەستە. بەم شێوەیە هەندێک کەس کە ئاستی هۆرمۆنی تایرۆیدیان کەمە، ڕەنگە بەردەوام هەست بە سەرما بکەن یان بەرگەگرتنی سەرمایان کەم بێت.

ئەم بابەتە بڵاوبکەرەوە