وشکبوونەوەی دەم (xerostomia) حاڵەتێکە کاتێک ڕوودەدات کە ڕژێنەکانی لیکەکانت لیکی پێویست دروست ناکەن. ئەمەش دەکرێ چەند هۆکارێکی لە پشتەوە بێت، لەوانە:
- دەرمان: زیاتر لە ٤٠٠ دەرمان هەن کە دەبنە هۆی وشکبوونی دەم، نموونەی هەندێک لەوانە وەک دەرمانی ئازارشکێن، دژە خەمۆکی، دژە هیستامین و ئەو دەرمانەی بو لووت گیران بەکار دەهێنرێن.
- نەخۆشی و حالەتەکان: ئایدز، نەخۆشی ئەلزەهایمەر، جەڵتەی مێشک، شەکرە تەنها چەند حاڵەتێکی پزیشکین کە بەشدارن لە وشکبوونەوەی دەم.
- تێکچوونی دەمارەکان: تێکچوونی ئەو دەمارانەی کە کۆنتڕۆڵی ڕژێنەکانی لیک دەکەن، دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی دەم.
- جگەرەکێشان: بەرهەمەکانی تووتن دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی لیک و بەمەش وشکبوونەوەی دەم.
- هەناسەدانی دەم: لەبەر ئەوەی هەناسەدان لە ڕێگەی دەمەوە ڕێگە نادات لیک کاری خۆی بکات، هەناسەکێشانی دەم زیاتر تووشی وشکبوونەوەی دەمت دەکات.
- تەمەن: گەورەساڵان زیاتر ئەگەری وشکبوونەوەی دەمیان هەیە. ئەمەش ڕەنگە بەهۆی دەرمان، نەخۆشی، یان تەنها بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی لیک لەگەڵ تەمەندا بێت.
- کەمی ئاوی لەش: نەخواردنەوەی شلەی پێویست دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی دەم. ئەمەش بە تایبەتی لە کەشوهەوای گەرم یان لە کاتی وەرزشکردندا زۆرە.
ئەگەر تووشی وشکبوونەوەی دەم بوویت، کۆمەڵێک شت هەیە کە دەتوانیت بیکەیت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە کەمکردنەوەی نیشانەکان:
- بە درێژایی ڕۆژ ئاو یان شلەی بێ شەکر بخۆرەوە
- بنێشتی بێ شەکر بخۆ
- دوور بکەوە لە بەرهەمەکانی توتن
- بەکارهێنانی شێدارکەرەوەی شەوانە
- دوور بکەوەرەوە لەو دەم شۆردنانەی کە کحولیان تێدایە
- لە کافاین و کحول دوورکەوە
سەرچاوەکان:
- Dry mouth – Symptoms and causes. (n.d.). Mayo Clinic. https://www.mayoclinic.org/diseases-conditions/dry-mouth/symptoms-causes/syc-20356048
- Dry mouth. (n.d.). https://www.nidcr.nih.gov/health-info/dry-mouth
- Website, N. (2025, February 28). Dry mouth. nhs.uk. https://www.nhs.uk/conditions/dry-mouth/