باری هاوسەنگی لەشت بەندە بەو زانیاریانەی کە لە ئەندام و کۆئەندامە جیاوازەکانی لەشەوە دێن، لەوانە:
چاو هەموو ئەو زانیاریانە بە مێشكت دەدات تا بزانی لەشت لە کوێی بۆشاییدایە و چۆن دەجوڵێیت
هەستەوەرە دەمارەکان کە زانیاری جوڵە و شوێنی لەش بە مێشك دەدەن
گوێی ناوەوە ئەندامی هەستەوەرەی تێدایە کە زانیاری دەربارەی هێزی کێشکردن و جوڵە بە مێشك دەدات
سەرگێژخواردن لە ئەنجامی ئەم ئەندامانە و چەندین هۆکاری ترەوە ڕوودەدات وەك:
– هەوکردن: هەوکردنی ئەو ڤایرۆسەی بەرپرسە لە باری هاوسەنگی دەبێتە هۆی سەرگێژخواردنی تووند و بەردەوام. هەندێك جار زیان بە دەماری بیستنیش دەگەینرێت کە دەبێتە هۆی لەدەستدانی لەناکاوی هەستی بیستن.
– نەخۆشییەکی تر دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی شلەی زۆر لە گوێی ناوەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی هەستی سەرگێژخواردن کە بۆماوەی چەند کاژێرێك دەخایەنێت. هەروەها لەوانەیە کەسەکە هەست بە لەدەستدان و گەڕانەوەی هەستی بیستن بکات لەگەڵ زرینگانەوەی گوێ و هەست کردن بەوەی گوێی پڕ بووە. ئەم نەخۆشییە ناسراوە بە (Meniere’s disease).
– شەقیقە: ئەو کەسانەی شەقیقەیان هەیە لەوانەی هەندێك جار هەست بە سەرگێژخواردن بکەن تەنانەت ئەگەر سەرئێشەی تووندیان نەبێت. ئەم هەستە دەکرێت بۆ ماوەی چەند خولەکێك یان چەند کاژێرێك بەردەوام بێت و هەستیاری ڕووناکی و دەنگی لەگەڵ بێت.
– دابەزینی پەستانی خوێن: دابەزینی زۆری پەستانی خوێن دەبێتە هۆی سەرگێژخواردن و هەست کردن بە بێهۆشبوون. زۆربەی کات لە ئەنجامی هەستانە سەرپێ بە خێرایی ڕوودەدات.
– خراپی سووری خوێن: حالەتەکانی وەك نەخۆشی ماسولکەکانی دڵ، جەڵتەی دڵ، ناڕێکی لێدانی دڵ دەبنە هۆی سەرگێژخواردن چونکە ئەم حالەتانە دەبنە هۆی نەڕۆیشتنی خوێنی پێویست بۆ مێشك و گوێ.
– هەندێك نەخۆشی دەماری وەك فرە ڕەوبوون (MS) و نەخۆشی پارکینسۆن.
– کاریگەری لاوەکی دەرمان وەك دژە خەمۆکی و هێورکەرەوەکان.
– کەمخوێنی
– دابەزینی شەکری خوێن: زۆربەی جار لەوانە ڕوودەدات کە ئەنسۆلین بەکاردێنن.
– کەشوهەوای زۆر گەرم و لەدەستدانی شلەی لەش