Generalized Anxiety Disorder

نیشانەکانی نەخۆشی دڵەڕاوکێ

ئاساییە جار جارە هەست بە دڵەڕاوکێیەکی کەم بکەیت، بەتایبەتی ئەگەر ژیانت فشاری دەروونی زۆرت دەخاتە سەر. بەڵام ئەگەر نەتوانی کۆنترۆڵی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی زۆر بکەیت بە شێوەیەک کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی رۆژانەت دروست بکات ئەوا بە نەخۆشی دڵەڕاوکێ دادەنرێت.

ئەم حالەتە دەکرێ نیشانەی دەروونی و جەستەیی لێبکەوێتەوە. نیشانە دەروونییەکان بریتین لە:

  • نیگەرانی و دڵەڕاوکێ بەردەوام سەبارەت بە چەند بوارێکی ژیان وەك تەندروستی و پارە
  • زۆر بیرکردنەوە لە پلان و چارەسەرەکان بۆ ئەو شتە خراپانەی کە دەکرێت لە داهاتودا ڕووبدەن
  • بینینی ڕووداو وبارۆدۆخی ژیان وەك هەرەشە تەنانەت ئەگەر مەترسیش نەبێت
  • بوونی کێشەی ڕەفتارکردن لەگەڵ دوودڵی
  • نەتوانینی بڕیاردان یان ترس لە بڕیاری هەڵە
  • بەردەوام نیگەران بوون
  • هەستکردن بە نائارامی
  • کێشەی تەرکیزکردن
نیشانە جەستەییەکان:
  • ماندوێتی
  • کێشەی خەوتن
  • ئازاری ماسولکەکان
  • لەرزینی دەست
  • توڕەبوون
  • ئاڕەقەکردن

هەروەها لەوانەیە بەردەوام هەست بکەیت کە شتێکی خراپ ڕوودەدات. هەموو ئەم نیشانانە دەبنە هۆی ناڕەحەتییەکی زۆر لە ژیانی کەسەکە و لەوانەیە ببنە هۆی تێکدانی ژیانی کار و پەیوەندییە کۆماڵایەتییەکانی کەسەکە. زۆربەی جار ئەم نیشانانە باشتر نابن و خراپتر دەبن، بۆیە پێویستە سەردانی پزیشکی دەروونی بکەیت بەتایبەتی ئەگەر بیرکردنەوە لە خۆکۆشتن بکەی یان کەسێك دەناسی ئەم حالەتەی هەیە و بیری لە خۆکۆشتن کردیتەوە ئەوا دەبێت پێشنیاری پزیشکی بۆ بکەیت.

  • Generalized anxiety disorder – Symptoms and causes. (n.d.). Mayo Clinic. https://www.mayoclinic.org/diseases-conditions/generalized-anxiety-disorder/symptoms-causes/syc-20360803
  • Website, N. (2025a, January 15). Generalised anxiety disorder (GAD). nhs.uk. https://www.nhs.uk/mental-health/conditions/generalised-anxiety-disorder-gad/
  • Generalized Anxiety Disorder (GAD). (2024, April 16). Johns Hopkins Medicine. https://www.hopkinsmedicine.org/health/conditions-and-diseases/generalized-anxiety-disorder
  • Generalized Anxiety Disorder (GAD). (2025, March 19). Cleveland Clinic. https://my.clevelandclinic.org/health/diseases/23940-generalized-anxiety-disorder-gad