دابەزینی شەکری خوێن (کەمبوونەوەی شەکری خوێن) حاڵەتێکە کاتێک ڕوودەدات کە ئاستی گلوکۆز لە خوێندا زۆر کەم دەبێتەوە. بە شێوەیەکی گشتی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە هۆکارەکان ، بەڵام هۆکارەکانی دیکە، وەک دەرمان، زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی کحول، نەخۆشییە سەختەکان، یان کەمی هۆرمۆنەکان، دەتوانن ببنە هۆی تووشبوون بەو نەخۆشییە. هەندێک جۆری شێرپەنجەش دەبنە هۆی دابەزینی شەکر.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی شەکرەی ئەمریکی، دابەزینی شەکرە بەو شێوەیە پێناسە دەکرێت کە ئاستی شەکری خوێن لە خوار mg/dL ٧٠ لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە. وە ئەوانەی شەکرەیان نییە، ئاستی گلوکۆزی خوێن لە خوار mg/dL 70 بە کەمبوونەوە بێ مەترسیدار دادەنرێت.
لەرزین، لێدانی خێرای دڵ، ئارەقکردنەوە، سەرئێشە و ماندوێتی هەموویان نیشانە ئاساییەکانی دابەزینی شەکری خوێنن.
نیشانەی تر:
- برسێتی
- هەستی مێرولەکردن لە دەوری دەم
- دڵەڕاوکێ
- ماندووبوون
- لەدەستدانی تەرکیز
سەرچاوەکان:
Website, N. (2024, November 12). Low blood sugar (hypoglycaemia). nhs.uk. https://www.nhs.uk/conditions/low-blood-sugar-hypoglycaemia/
Low blood sugar (Hypoglycemia). (2024, May 16). Diabetes. https://www.cdc.gov/diabetes/about/low-blood-sugar-hypoglycemia.html
Signs, symptoms, and treatment for hypoglycemia (Low blood glucose) | American Diabetes Association. (n.d.). https://diabetes.org/living-with-diabetes/hypoglycemia-low-blood-glucose/symptoms-treatment
Hypoglycemia – Symptoms and causes. (n.d.). Mayo Clinic. https://www.mayoclinic.org/diseases-conditions/hypoglycemia/symptoms-causes/syc-20373685